کوردستانی

لەبارەی زیادبوونی پێدانی کارەبای نیشتمانی روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی زیادبوونی پێدانی کارەبای نیشتمانی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەباوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "کاتەکانی کارەبا پەیوەستە بە خواستی خەڵکەوە".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو بڕی 200 مێگاوات کارەبای نیشتمانی زیادبکات، بەڵام زیادبوون و کەمبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا پەیوەستە بە خواستی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی کارەبا".

لەبارەی پێوەری زیرەکەوە وتی"تاوەکو ئێستا وەزارەتی کارەبا دەستکاری ژمارەی ئەمپێرەکانی پێوەری زیرەکی نەکردووە، بەڵام ئەگەر بزانێت کێشە دروست دەبێت و محاویلە دەسوتێت ئەوا پێداچوونەوە دەکات بە ژمارەی ئەمپێرەکان، هەروەها تاوەکو ئێستاش پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەک بەردەوامی هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە