کوردستانی

لێدوانی رەسمی لەبارەی داخستنی دەروازە سنورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی رەسمی لەبارەی داخستنی دەروازە سنورییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

دەنگۆی داخستنی دەروازە سنورییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت "هیچ دەروازەیەك لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان دانەخراوە".

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتيی گومرگی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەنگۆی داخستنی دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دوورە لە راستییەوە و بەدواداچوونمان كردووە لەبارەی داخستنی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش، بەڕەسمی ئەوە رەتكراوەتەوە".

باسی لەوەشكرد "لە ئێستادا هاتوچۆی بازرگانی و هاتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كەمیكردووە ئەوەش رەنگە بەهۆی خۆپیشاندانەكان بێت و هاتوچۆ لە رێگاكان وەكو پێویست نەبێت". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan