کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی شەش كەسی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی شەش كەسی راگەیاند
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی باندێكی شەش كەسی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەكات و راشیگەیاندووە "تۆمەتباران دانیشتووی هەرێمی كوردستان و ئێرانن و سەرجەم ماددەكانیش كە هەندێكیان لەناو سێتی كەلوپەلی چێشتخانە شاردرابوونەوە دەستی بەسەردا گیراوە".

بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری لە پێناو ئارامی كوردستان و رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر كە زیان بە كۆمەڵگا و ئابوری وڵاتەكەمان دەگەیەنێت، بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی هەرێم و لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر توانرا لەناو شاری سلێمانی بەفەرمانی دادوەر لەڕۆژی 6-11-2022 باندێكی شەش كەسی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن بە ناوەكانی ( ح ، ع ، م )، ( م ، غ ، م )، ( ه ، م ، ر )، (ش ، س ، ع )، ( ج ، ع ، ع ) ، ( ف ، س ، أ )".

باسی لەوەشكردووە "تۆمەتباران دانیشتووی هەرێمی كوردستان و ئێرانن و توانرا دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ماددەكان كە هەندێك لە ماددە هۆشبەرەكان شاردرابونەوە لە ناو سێتی كەلوپەلی چێشتخانە و پێكهاتبوو لە بڕی 3 كگم ماددەی كریستاڵ، 50 هەزار دەنك حەبی ترامادۆڵ، سەرجەم تۆمەتبارانیش بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان راگیراون".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد