کوردستانی

پەرلەمان لەسەر هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردوو هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمان لەسەر هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردوو هاتە دەنگ
مەودا میدیا-

پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی شەوی رابردووی سەر هەرێمی كوردستان دەكات و داوادەكات "ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و بەرگرتن لە پەرەسەندنی ناسەقامگیری، بە ئەركی سەر شانیان ھەڵبستن".

پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە دوایین ھێرشی مووشەكی و درۆنی ھێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی 2022-11-21/20 بۆ سەر چەند ناوچەیەكی پارێزگای ھەولێر و پارێزگای سلێمانی دەڕوانین و بەتووندی ئیدانەی ئەم ھێرش و پەلامارە بێپاساوانە دەكەین".

راشیگەیاندووە "وێڕای جەختكردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سەرجەم درواسێكان لەسەر بنەمای ڕێزی ھاوبەش و بەرژەوەندیی ھاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی یەكتری و پابەندبوونی تەواو بە یاسا و رێسا نێوەدەوڵەتیێەكان، ھێرش و پەلاماری سەربازی لەھەر لایەكەوە بێت سەركۆنە دەكەین و پێمان وایە چارەسەر و میكانیزمی سەربازی نەك ھیچ كێشەیەك چارەسەر ناكات، بەڵكو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتیی ناوچەیی دەخاتە مەترسیی زیاترەوە".

پەرلەمانی كوردستان لە كۆتاییدا داوا لە حكوومەتی فیدڕاڵ دەكات "زیاتر بە ئەركی دەستووریی خۆی بۆ پاراستنی سەروەریی عیراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە ھەستێت و ھەموو رێگایەكی دیپلۆماسی بۆ ئەو ئامانجە بگرێتە بەر".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد