کوردستانی
شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 30 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوی هەرێم و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان، پلەكانی گەرما لەنێوان 23 بۆ 29 پلە دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت یۆ هەورى تەواو، پاشان هاتنى کاریگەرى درێژبوونەوەى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور ودەریاى ناوەڕاست، سەرەتا نمە بارانى کەم دەبارێت لە بەرەبەیانى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زیاددەکات تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵى بارانبارین، بارانى مامناوەند و بارانى بە لێزمە دەبارێت لە گەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و بەفر بارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە".
ئاماژە بەوەکراوە "رۆژى شەممە شەپۆلى بارانبارین بەردەوامى دەبێت نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانى مامناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات بە نزیکەى (5-7) پلەى سیلیزى رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان کۆتاىی دێت".
س،ر
بیروڕا