کوردستانی
دوایین زانیاری لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی شاری دهۆک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە بەشە ناوخۆییەکی خوێندکاران لە شاری دهۆک بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی گاز پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەنێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری دهۆک کە بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی گازەوە روویدا لە بەشە ناوخۆییەکی خوێندکاران پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 37 کەسی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو کەسانەی بریندرابوون تەنها 10 کەسیان لە نەخۆشخانە ماون، دۆخی تەندروستی یەکێکیان جێگیر نییە و لەژێر چاودێری چڕدایە".
س.ر