کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ چ کارێک راسپارد؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ چ کارێک راسپارد؟
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری رووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد. 

سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد. 

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.

سەرۆکی حکومەت بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، باسی لە گیانفیدایی و قوربانیدانی ڕائید عەلی بەرواری جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد کە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و بەتایبەتی قوتابییان، خۆیان کردە قوربانی. 

سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد کە پێداچوونەوە بە هەموو ئەو شوێنە گشتی و تایبەتانەی ئەم جۆرە سیستەمە بەکاردەهێنن بکەن و لێکۆڵینەوەی جدی و ورد لە بارەی جۆری غازەکە و لایەنە جێبەجیکارەکان و هۆکارەکانی رووداوەکانی سلێمانی و دهۆک بکەن تا دەرکەوتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەش، بڕیاردرا بەکارهێنانی سیستمەکە لەو شوێنانەی بەکاردەھێنرێت، رابگیرێت .

س.ر
Qaiwan
Qaiwan