کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە لە شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا لە ئەنجامدا شۆفێرەکە بە سەختی بریندرابوو و زیانێکی مادی زۆریش کەوتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2022 لەسەر شەقامی 150مەتری، لەوبەشەی کە تەواونەکراوە و داخراوە ئوتومبێلێکی تایبەت بەخێراییەکی یەکجار زۆر بەرەو رێگەی شەقڵاوە هاتووە، کاتێک گەیشتبووە تاسە پلاستیکیەکان و چاوە پشیلەکانی ئاگادارکردنەوە سەرجەمیانی بڕی بوو، دواتر گەیشتبووە بەربەستە کۆنکرێتییەکە و خۆی پیادا کێشابوو لە ئەنجامدا شۆفێرەکە بە سەختی بریندار بوو".
ئاماژەی بەوەکرد "زیانێکی زۆری مادیش کەوتەو و هۆکاری رووداوەکەش بۆ تیژڕەوی دەگەڕێتەوە".
س،ر

بیروڕا