کوردستانی

ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەرجەم خوێندنگەكانی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردە لە ئاگادارییەكدا بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان داوادەكات سبەینێ پێش وانەی یەكەم خولەكێك بۆ رۆحی پاكی قوربانییانی رووداوی تەقینی تانكییەكی غاز (ئێڵ پی جی) كە شەوی رابردوو لە پارێزگای دهۆك روویدا بوەستن و ئەوەش دەڵێت "لەكاتی تەواو بوونی خوێندنگەیەك  دەكرێت بەناوی رائید عەلی صدقی كە یەكێك بوو لەو كارمەندانەی لە پێناو رزگاركردنی خوێندكاران گیانی لەدەستداوە".

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە " وێرای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی كارەساتەكەی شەوی رابردووی شاری دهۆك، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین و بۆ رێز نواندن لە رۆحی ئەو شەهیدانە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە سبەی چوارشەممە رێكەوتی 23-11-2022 پێش وانەی یەكەم خولەكێك وەستان بۆ  رۆحی پاكیان بوەستن". 

باسی بەوەشكردووە  "دوای خودای گەورە، رائید عەلی صدقی و هاوپیشەكانی  زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بونە هۆكار بۆ رزگار بوونی  56 خوێندكاری ئەو بەشە ناوخۆییە و فیداكاری و قوربانیدانی رائد عەلی و هاوپیشەكانی شاكارێكی فیداكاری بوو، لەو روانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆكم راسپارد كە لەكاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی نوێ یان تەواوكردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەك، بەناوی خوالێخۆشبوو رائید عەلی صدقی بكرێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن