کوردستانی

زێرەڤانی: دەستگیركردنی بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی بە هۆی هەڵاتنی بووە لە كارەكەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زێرەڤانی: دەستگیركردنی بەرپرسی پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی بە هۆی هەڵاتنی بووە لە كارەكەی
مەودا میدیا-

پێشمەرگەی زێرەڤانی لەبارەی دەستگیكردنی كردنی پاسەوانێكی ئەدهەم بارزانی دەڵێت "بەبێ ئاگادار كردنەوە و مۆڵەت كارەكەی بەجێهێشتووە و چووەتە دەرەوەی وڵات دواتر بەپێی یاسای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ وەكو هەڵاتوو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەچووە و دەستگیر كراوە".

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانیی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "چەند رۆژێكە ( ئەدهەم بارزانی ) باس لە كەسێك بە ناوی فەرید عەبدولعەزیز بازی دەكات كە بەرپرسی پاسەوانەكانی بووە و بە شێوەیەكی نادیار لەلایەن دەزگایەكی ئەمنی هەرێمەوە رفێندراوە، زێرەڤانی سەرلەبەری ئەم بانگەوازە چەواشەكاری و بێبنەمایە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنین كە ناوبراو پێشمەرگەی لیوای 3ی فەرماندەییەكەمانە، لە مانگی6ی ساڵی 2022 بێ ئاگاداری و رەزامەندیی ئەركی خۆی بەجێهیشتووە و دواتر گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە بۆیە وەكو هەر حاڵەتێكی تر بە پێی یاسای سەربازیی مامەڵەی لەگەڵدا كراوە و ئەو سەرپێچییەی ناوبراو بە (هەڵاتوو) ئەژماركراوە لەو كاتەدا بەپێی بنەمای دادگاییكردنی سزایی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاری دەستگیركردنی دراوە و لە رێككەوتی 10ی11ی 2022 بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا فەرمییەكانی تری هەرێمی كوردستان دەستگیر كراوە و دەستبەجێ لەلایەن فەرماندەییمانەوە خانەوادەكەی لە هۆكاری دەستگیركردنی ئاگاداركراوەتەوە".

راشیگەیاندووە "فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی هەموو لایەك ئاگاداردەكاتەوە كە بەشێوەی یاسایی مامەڵە لەگەڵ ناوبراودا كراوە و جگە لەو راستییانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە هەر جۆرە باسێكی تر لەسەر ئەم بابەتە بگوترێت دوورە لە راستی".


ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە