کوردستانی

شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما روو لە هەرێمی كوردستان دەكات
مەودا میدیا-

شارەزایەكی كەشوهەوا دەڵێت "نزمە پاڵە پەستۆیەكی جەمسەری دەركەوتووە ئەگەر جێگیربێت یەكەم شەپۆلی بەفربارین و سەرما مانگێك زووتر دەستپێدەكات بەراورد بە ساڵی رابردوو". 

ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا رایگەیاندووە "نزمە پاڵەپەستۆیەكی جەمسەری دەركەوتووە لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داهاتوو دەبێت و ئەگەر جێگیر ببێت یەكەم شەپۆلی سەرما و بەفربارین مانگێك زووتر لە ساڵی رابردوو دەستپێدەكات.

راشیگەیاندووە "لە وەرزی ھاوین باسمان لەكۆمەڵێ ھۆكار كردبوو كە لەنێو زستانی 2023 رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت لە رەخساندنی زستانێكی ماوە درێژی سارد و بەفراوی كە بەجۆرێك بێت لە ماوەی ساڵی 1992 تا ئێستا وێنەی نەبووبێت و نەبینرابێت".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan