گێتی
ئێران بە رەسمی هەڵوێستی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باڵیۆزی ئێران لە عیراق رەتیكردەوە وڵاتەكەی هیچ نیازێكی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هێرشی وشكانیی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان و دەڵێت "ئێمە رێز لە سەروەری عیراق دەگرین".
محەمەد كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعالم ی ئێرانی باسی لە ئەگەری هێرشی وشكانیی لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان كردوو وتی "پرسی جموجۆڵی وشكانیی نەخراوەتە بەر باس و لەسەر ئاستی باڵادا باسی لێوە نەكراوە، ئێمە رێز لە سەروەری عیراق دەگرین و زۆرمان بۆ سەقامگیری عێراق و یەكپارچەیی و گەلی عیراق و لە پێناو خۆشگوزەرانی عيراقدا كردووە، عێراق وڵاتێكی دراوسێی گەورەیە".
راشیگەیاندووە "پەیوەندیی كۆمەڵایەتیی پێكەوە دەمان بەستێتەوە و پەیوەندییەكی زۆر پتەو لەنێوان گەلانی عیراق و ئێراندا هەیە و ئەوە لەئارادا نییە كە كۆماری ئیسلامی نیازی ئەنجامدانی هێرشی وشكانیی هەبێت، ئێمە زۆر لەگەڵ براكانمان لە ناوچەی كوردستانین، پێشتر لیژنەیەكی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی پێكهێنراوە، بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزرێتەوە".
محەمەد كازم ئال سادق لەبارەی سەردانەكەی چەند رۆژی رابردووی ئیسماعیل قائانی، فەرماندی فەیلەقی قودس بۆ بەغداد ئاشكرایكردووە "ئیسماعیل قائانی بەرپرسی دۆسیەی عیراقە لە كۆماری ئیسلامی ئێران و زۆر ئاساییە سەردانی عیراق دەكات و سەرجەم سەردانەكانیش بەشێوەیەكی رەسمی و بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق ئەنجام دەدرێت".
ك. م