کوردستانی

بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەم و سبەینێ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە   ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 25 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەکاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم، پلەكانی گەرما لەنێوان 19 بۆ 27 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە