کوردستانی

رووداوێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی دیکە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە روویدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی مسێرکێ لە قەزای سمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک بوتڵی غاز لە ماڵێک تەقییەوە لە ئەنجامدا ژن و پیاوێک برینداربوون.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022  لە کۆمەڵگەی مسێرکێ لە قەزای سمێڵی سەر بە پارێزگای دهۆک بوتڵی غاز لە ماڵێک تەقییەوە لە ئەنجامدا ماڵەکە سووتا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە بە زوویی کۆنترۆڵکرا تەنها ژن و پیاوێک بەهۆی ئاگرەکەوە برینداربوون برینەکانیان سووکە و چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن