کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەنیازی چییە و بۆچی بانگهێشتی سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی کردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی بەنیازی چییە و بۆچی بانگهێشتی سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی کردووە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە  و بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشتی سەرۆکی حزبەکانی کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیکەوتەوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 لە هاوینەهەواری دوکان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی سەرجەم حزبەکانی کوردستان کۆبێتەوە.

کاوە مەحمود، سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن یەکێتییەوە بانگهێشتکراوین بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ و ئێمەش ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبین".

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کۆبوونەوەکەی سبەینێ تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتنامەی بۆ سەرجەم حزبەکان ناردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کام حزب بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکات و بەشێک لە حزبەکان بڕیاری کۆتاییان نەداوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە