کوردستانی

هۆشداری دەدرێت لەبارەی دروستبوونی لافاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێت لەبارەی دروستبوونی لافاو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەبارەی دروستبوونی لافاوەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەیە، كە بە هۆیەوە ئاستی روبار و چەمەكان بەرزدەبنەوە". 

هەروەها داوا لە هاوڵاتییان دەکات "ئامادەسازی پێویست بكەن و خۆیان لە نزیك روبار و چەمەكان دوربخەنەوە، هەروەها ئەو گوندانەی كە روبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەكان بە نزیكیاندا تێپەڕدەبێت، بە تایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر و شارە گەورەكان، پێویستە مەترسی لافاو بەهەند وەربگرن". 

هەر لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم داوا لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەكان دەكات، لە كاتژمێرەكانی سەرەتای رۆژی پێنجشەممە لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە