کوردستانی

لە هەرێمی كوردستان نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان دەبێت ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە هەرێمی كوردستان نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان دەبێت ؟
مەودا میدیا-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "پێشتر چەند جارێك بەنوسراوی رەسمی داوای هەڵگرتنی باج مان كردووە لەسەر كارتی هێڵەكانی پەیوەندی چونكە ئەو باجە نەدەهاتە خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە 1ی 12ی 2022ش كە باج لەسەر كارتی مۆبایل و هێڵەكانی ئینتەرنێت لادەبرێت لەسەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەكرێت و لە هەرێمی كوردستانیش نرخەكان دادەبەزێت".

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "دوای ئەوەی لە ساڵی 2015 لەسەردەمی حەیدەر عەبادی كە ئەوكات سەرۆك وەزیرانی  عیراق بوو لە مادەی 33ی پرۆژە یاسای بودجە بڕیاری زیادكردنی 20% باج درا لەسەر كارتی هێلەكانی پەیوەندیی و ئەو باجەش وەكو باجی فرۆشراوەكان وەرگیرا، بەڵام ئەم باجە بەهیچ جۆرێك نەدەهاتە خەزێنەی حكومەتی هەرێم و دەچێتە خەزێنەی حكومەتی فیدراڵ و لەگەڵ ئەوەش پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە ناكرێت كە واتە هیچ سودێكی بۆ هەرێمی كوردستان نەبووە".

راشیگەیاند "لەدوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 23ی 9ی 2019 بەنوسراوی رەسمی كە ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی گشتی گواستنەوە و لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانمان كرد داوای لابردنی ئەو باجەمان كردووە".

ئانۆ جەوهەر بۆ k24 باسی لەوەشكردووە "خۆشبەخاتە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە 1ی 12ی 2022ەوە ئەو باجە لەسەر كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵدەگرێت و بڕیارەكەش سەرتاسەرییەو لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێ دەكرێت و نرخی كارتەكان هەرزان دەبێت".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن