کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی كوشتن  دەستگیركرد
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بنكەی پۆلیسی سیتەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتنی تۆمەتبارێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بابلەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە تێیدا تۆمەتبارێك هەستاوە بە كوشتی ئامۆزایەكی و هەڵاتووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلەبكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار" .

باسی لەوەشكردووە "دوای لێكۆلینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و لە ئێستادا تۆمەتبار(  ح ، ع ، ف  ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە" .

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە "لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەك توانرا تۆمەتبار ( ه ، ه ، أ ) دەستگیربكرێت كە تۆمەتبار فەرمانی گرتنی هەبووە لە بنكەی پۆلیسی چەرموو سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ".



ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد