کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی بەكارهێنانی سیستەمی غاز هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی بەكارهێنانی سیستەمی غاز هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاندووە "مۆڵەتی بە هیچ شوێنێك نەداوە بۆ دانانی سیستەمی غازی گەرمكەرەوەی ماڵان و كارگەكان و شوێنە گشتییەكان و هەر مۆڵەتێكیش درابێت بەبێ ئاگاداری ئێمە بووە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە بەكارهێنانیان".

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا "هاوخەمیی خۆی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی هەردوو رووداوەكەی سلێمانی و دهۆك دەربڕیووە و رایدەگەیەنێت "هیچ مۆڵەتێك بۆ دانانی سیستەمی گەرمكەرەوەی غازی ماڵان و كارگەكان و شوێنە تایبەتەكان بە هیچ كۆمپانیایەك نەدراوە، كە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت".

باسی لەوەشكردووە "هەر مۆڵەتێكیش لە هەر شوێنێكەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بووە و، داوا لە هاوڵاتییان و كۆمپانیاكان دەكەین خۆیان لە بەكارهێنانی سیستەمی غاز بەدوور بگرن تا لە رێگای لیژنە تایبەتەكانەوە كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە سالامەتی بەكارهێنان".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد