کوردستانی

لە نزیك بەنداوی دوكان تەرمێك لە ژێر گڵ بەسووتاوی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە نزیك بەنداوی دوكان تەرمێك لە ژێر گڵ بەسووتاوی دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

لە نزیك بەنداوی دوكان تەرمی كەسێك دۆزرایەوە  و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت "تەرمەكە سووتاوە و خراوەتە ژێر گڵ و پێی دەچێت لە رەگەزی مێ بێت و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2022 لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی رانیە نزیك بەنداوی دوكان تەرمێك بەسووتاوی دۆزرایەوە كە خرابووە ژێر گڵ، دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری رانیە".

باس لەوەشكراوە "بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێيدەچێت تەرمەكە لە رەگەزی مێ بێت، بۆ مەبەستی زانینی هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەشی تەرمەكە بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری سلێمانی". 

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد