کوردستانی

لابردنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانس لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لابردنی باجی فرۆشتن لەسەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانس لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە
مەودا میدیا-

ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە گەلی عیراق و بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بە لابردنی باجی زیادکراوی سەر کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ بەشداربووان لە عیراق.

عیراق، بەغدا  23 تشرينی دووەم(نۆڤەمبەر)2022: ئاسیاسێڵ پیرۆزبایی لە بەشداربووە بەڕێزەکانی دەکات بە بۆنەی بڕیاری لابردنی باجی فرۆشتنی سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی %20 ی نرخی کارتەکان، لابردنی ئەم باجە دوای تاوتوێکردنی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆسیەی باجی دانراو لەسەر کارتەکانی پڕکردنەوەی مۆبایل و ئینتەرنێت بڕياری لەسەر درا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا رۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 22 تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2022 بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محمد شیاع سوودانی، کە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی بەشداربووان دوای ئەوەی ساڵی 2015 و لە کاتی جەنگەکانی رزگارکردن وبە هۆی خراپیی بارودۆخی ئابوورییەوە سەپێنرا.

هەر بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە لابردنی ئەو باجی فرۆشتنەی خرابووە سەر کارتەکانی پڕکردنەوە کە بڕەکەی (%20) بوو، لە بەرواری 1ی كانونی یەکەمی 2022 ــەوە، و ئەنجومەنی ناوبراو کۆمسیۆنی گەیاندن و راگەیاندن "CMC"ی راسپارد بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە. 

لێرەشەوە ئاسیاسێڵ ئامادەیی تەکنیکیی و رێکخراوەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە کە ئاسیاسێڵ چەندین ساڵە کاردەکات بۆ پەسندکردنی لە ڕێی پێشکەشکردنی چەندین داواکاریی وگفتوگۆکردنی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن. هەروەها ئاسیاسێڵ بە پێویستی دەزانێت زۆر سوپاسی جەنابی سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەڕێز سەرۆکی کۆمسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC" و جەنابی وەزیری پەیوەندییەکانی عیراق بکات، لەگەڵ هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی بەشدارییانکردووە لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر ئەم دۆسیەیە و پشتیوانیکردنیان لەم بڕیارە. 

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل وخزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عیراق. له‌ 1ى كانونى دووەمی 2022 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی گەیشتووەتە  17مليۆن بەشداربوو. ئاسياسێڵ خزمەتگوزاری 4G+ بە کوالیتییەکی بەرز بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دابیندەکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ى دانيشتووانى عیراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ بەرامبەر كۆمپانياکانی تری مۆبايل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عیراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ــەوە ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت دەستنیشانکراوە لەلایەن چەندین دامەزراوەی جیهانییەوە.
 
پەیوەندی:ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە:  www.asiacell.com

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد