کوردستانی

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەسەر بانگهێشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە هاوینەهەواری دوكان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند تەوەرێكی دیکەی گرنگ.

سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە  مەودا میدیای راگەیاند "بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكێتی بانگهێشتی كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان".
 
ئاماژەی بەوەکرد "تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ دەبێت لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و عیراق،  یەكێتی دەیەوێت كۆدەنگی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دروستبكات بۆ چارەسەری كێشەكان بەپێی دەستوور و لەسەر بەرژەوەندیی گشتی". 

ئەوەشی خستەڕوو "یەكێتی لەم كۆبوونەوەیەدا كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی بەبێ رەچاوكردنی ژمارەی كورسی و لەسەر بنەمای یەكدەنگی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان بانگهێشتكردووە".
 
لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی راشیگەیاند "ئەم كۆبوونەوەیەی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ كەسی یەكەمی سەرجەم حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای خەمخۆرییە بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەكان و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە هەرێمی كوردستان و عیراق پێویستی پێیەتی و هەمان ئەو سیاسەتەیە كە سەرۆك مام جەلال بەردی بناغەی بۆ داناوە".

ناوبراو وتی "یەكێتی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەركردەی پارتە سیاسییەكان هەیە بۆ گەرموگوڕی بەشداریان لەو كۆبوونەوەیە و تێگەیشتنیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بەتایبەت كێشە چارەنووسسازەكان".

بانگهێشتنامەی كۆبوونەوەكە لەلایەن مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە ئاڕاستەی كەسی یەكەمی حزب و پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كراوەو بڕیارە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24ی تشرینی دووەمی 2022 لە هاوینەهەواری دوكان ئەنجامبدرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە