کوردستانی

وادەی دەستپێکردنی بارانبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی دەستپێکردنی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی دووەم و سبەینێ هەینی 25ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە شەو دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى باران لە کاتەکانى درەنگانی شەو لە زۆربەى ناوچەکان، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 29 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی بارانبارین لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆڵێکى باران بارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، سەنتەرى پارێزگاکان باران بارینى بە لێزمەو هەورە تریشقەى دەبێت هەندێ جار لە کاتى باران بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت، باران بارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ زۆرترین ڕێژەى باران بارینى پێشبینکراو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى دەبێت بەفریش لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلە روو لە نزمبوونەوە دەکات، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 20 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن