کوردستانی
نوێترین بڕیار لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە چییە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، ئاماژەی بەوەکرد لە بەشێک لە بازگەکان کێشە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دروستدەکەن.
ئومێد محەمەد، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، بەڵام لەئێستادا بەشێوەیەکی ئاسایی لە ناوشاردا هاتوچۆی پێدەکرێت و هیچ کێشەیەکی نییە".
لەبارەی هاتوچۆکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بازگەکان ئاماژەی بەوەکرد "لە بەشێک لە بازگەکان کێشە بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دروستدەکەن، بەڵام ئەویش بەپێی وەجبەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
وتیشی "لەئێستادا خواستێکی زۆر لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هەیە، چونکە نرخی گونجاوە و مۆدێلەکانیشی باشن ئەمەش وایکردووە هاوڵاتییان مەماڵەی پێوەبکەن".
س.ر