عیراقی

بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بانكی ناوەندیی عیراقی لەبارەی بەهای دۆلارەوە روونکردنەوە دەدات رایدەگەیەنێت بانکەکە کاردەکات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی كاروباری بانكی بەپێی باشترین ستانداردی بانكی.

ئاژانسی هەواڵی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندیی عیراقی بڵاوکردەوە، بانكی ناوەندیی عیراق كاردەكات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی كاروباری بانكی بەپێی باشترین ستانداردی بانكی، لەوانە دامەزراندنی پێگەی ئەلیكترۆنی كە پرۆسەی گواستنەوە و فرۆشتنی دراوی بیانی لە رێگەوە رێکبخات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوەتی بانكە ناوخۆییەكان لەگەڵ دەستپێكردنی ئەپڵیكەیشنی تاقیكاریی پێگەیی، جێبەجێكردنی بەشێك لە گواستنەوەی دەرەكی دواخرا، ئەمەش بووە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی فرۆشتنی دراوی بیانی.

لەئێستادا بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە بە جۆرێک بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی 149 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان