کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ئەهلی و حكومی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەكارهێنانی غازی ئێڵ پی جی خوێندنگەكان و ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەكە ئاگادار دەكاتەوە و كۆمەلێك رێنمایی و مەرجی سەلامەتیش دەخاتە روو.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا رێنمایی و رێككارەكانی پاراستنی سەلامەتی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بڵاودەكاتەوە و رایگەیاندووە "پێویستە كارپێكردنی غازی ئێڵ پی جی لە ناوەندەكانی خوێندنی سەربە وەزارەتی پەروەردە رابگیرێت تا پشكنینی كوالێتی و جۆری غازەكە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار و بۆ ئەوەش داوادەكات بەهیچ جۆرێك لەلایەن فرۆشگای خوێندنگەكانیش بۆ ئامادەكردنی خواردن بەكاری نەهێنن و هەموو بەكار هێنانی غازی دیكەش دوور بخرێتە لە پۆل و ئیدارە و ژووری مامۆستایانی خوێندنگەكان و رۆژانە چاودێرییان بكرێت و پشكنینی سەلامەتییان بۆ بكرێت لەكاتێكدا خوێندكار لە خوێندنگەكان نین".
راشیگەیاندووە "بەكارهێنانی بەنزین لە ناوەندەكانی خوێندن رێگە پێدراو نییەو عەمباركردنی نەوتیش پێویستە دوور لە پۆلەكان و ژووری مامۆستایان بێت و پێش بەكارهێنانی لە شوێنێكی كراوەدا تاقی بكەنەوە و هەروەها بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی پشكنینی بۆ بكرێت و ئەگەر بەسەرچووبێت بگەڕێندرێتەوە پەروەردەكان تاوەكو بەڕێگای گونجاو لەناببرێن و لەكاتی هەبوونی كێشەی لە كارەبای خوێندنگەكان لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بكریتەوە بۆ چارەسەر كردنی".
داواشیكردووە "لەكاتی روودانی رووداوە سروشتییەكان وەكو بوومەلەرزە و لافاو پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بكرێت و پێشتر لەناوەندەكانی خوێندن سیمینار بكرێت لەبارەی چۆنێتی مامەلچەكردن لەگەڵ ئەو رووداوە سروشتییانە و هەروەها لە بەشە ناوخۆییەكانی سەربە وەزارەتی پەروەردە پشكنینی تەواو بۆ سیستەمی غاز و سۆپاو سوتەمەنییەكان بكرێت و هەفتانەش دووجار ئیدارەی پەیمانگاكان بۆ پشكنین سەردانی بەشە ناوخۆییەكان بكەن".
ئاشكراشیكردووە "پێویستە لەلایەن خوێندنگەكانەوە كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرانە بكرێت كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن و ئاگادارییان بكەنەوە لەمەرجەكانی سەلامەیت لە ئۆتۆمبێلەكانیان و پشكنینی سیستمی غاز و پابەندبوونیان بە رێككارەكانی هاتوچۆ و لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنیان رێككاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتە بەر، لە كۆتاییدا داوایكردووە "لەكاتی هەبوونی بیر لە خوێندنگەكان سەلامەتی لە بەرچاو بگیرێت و داپۆشراو بێت".

بیروڕا