کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بە بەشداری 17 حزب و لایەنی سیاسی و لەسەر بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا و سەرۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتی "لە كۆبوونەوەكە پێشنیاری ئەوەكرا هەموو لایەنەكان پێكەوە ئەنجومەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دروستبكەن".

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە كۆبوونەوەكە باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق، كۆدەنگیی لایەنە كوردییەكان كراوە و هەروەها باس لە كێشە و ناكۆكییەكانی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان و ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كراوە، كۆدەنگی هەبووە لەسەر چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان". 

باسی لەوەشكرد "هەموو لایەنەكان یەكدەنگ بوون كە بە هەوڵی هەموو لایەك هەوڵبدرێت ئەنجومەنێكی سیاسی لە سەرجەم لایەنەكان لە هەرێمی كوردستان دروستبكرێت و سەرۆكایەتی بە شێوەی دەوری بێت لە نێوان لایەنە سیاسییەكان".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن