کوردستانی

كەشناسی هەرێم: بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامی دەبێت و بەفر دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی هەرێم: بارانبارینی بەخوڕ بەردەوامی دەبێت و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا-

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ بارانبارینی چڕ سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و لە هەندێك شوێن دەبێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لەسەر لوتكەی شاخەكانیش بەفر دەبارێت و بۆ رۆژی شەممەش بەهەمان شێوە باران دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتووی هەرێم راگەیاندووە بەجۆرێك "ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی دووەمی 2022 ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێكی باران بارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاكان و زۆربەی ناوچەكانی تر باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت هەندێكجار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەكەن و بەرزترین پلەكانی گەرماش لە نێوان 19 بۆ 9 پلە دەبێت".

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا راشیگەیاندووە "بۆ رۆژی شەممە 26ی تشرینی دووەمی 2022 بە گشتی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و باران بارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاكان و لە سنووری پارێزگای دهۆك و باكووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان زۆرترین رێژەی باران بارین دەبێت و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە وە پێشبینی دەكرێت لە كاتی بەیانی زوودا پلەكانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیكەی 2-3 پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر  و بەرزترین پلەكانی گەرماش لە نێوان 20 بۆ 10 پلەی سیلیزی دەبێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن