کوردستانی

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی راگرتنی هاتوچۆ لە دەروازەكە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەی پەروێزخان لەبارەی راگرتنی هاتوچۆ لە دەروازەكە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری روونكردنەوە دەدات و دەڵێت "ئەوەی بڵاوكراوەتەوە لەبارەی راگرتنی هاتوچۆی بازرگانی دوورە لە راستی و تەنها هاتوچۆی گەشتیاری لە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 5:00 ئێوارە راگیراوە و دوای ئەوكاتە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە".

بەڕێوەبەرایەتيی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتيی پەروێزخان لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێك لە سایت و پەیج و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرجەمیان دوورن لە راستییەوە".

راشیگەیاندووە "جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەكاركەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 25-11-2022 هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەكەمان لە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 5:00 ی ئێوارە راگیرا و لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر كراوە و هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەكەمان ئاسایی بۆتەوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد