کوردستانی

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان: هیچ رووداوێکی هاتوچۆ رووینەداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان: هیچ رووداوێکی هاتوچۆ رووینەداوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو رووینەداوە بەهۆی بارانبارینەوە، ئاماژەی بەوەکرد لە نزیکترین کاتدا تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە.

جاسم محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو کە شەپۆلی بارانبارین روویکردبووە ناوچەکەمان هیچ رووداوێکی هاتوچۆ رووینەداوە، تەنها بەهۆی رژانی گازی تەنکەرێکەوە کەمێک گرفتی هاتوچۆی دروستکردبوو، بەڵام بە زوویی کێشەکە چارەسەرکرا".

لەبارەی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی "لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کۆتایی و دێت و بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە".

بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە ماوەیەکە تونێلی دەربەندیخان داخراوە بەڕووی هاوڵاتییاندا رێگەی بەدیل بۆ هاتوچۆکردن رێگەی شاخی بەرانانە و چاوەڕواندەکرێت لە نزیکترین کاتدا تونێلەکە بکرێتەوە.

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە