کوردستانی
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان: زیاتر لە 104 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرەڕای فشارە زۆرەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران، بەڵام هێشتا ناڕەزایەتییەکانی لەو وڵاتە بەردەوامە، لە شارە کوردییەکان سەرەڕای بڵاوەپێکردنی هێزێکی ئەمنی زۆر، ناڕەزایەتییەکان زیاتر لە شێوەی مانگرتنی سەرتاسەرییە و دووکان و بازاڕ داخراون و خەڵک لەماڵەکانی خۆیان نایەنە دەرەوە.
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران پێ دەنێتە هەفتەی یازدەیەمەوە، ناڕەزایەتییەکان لە شارە کوردییەکان زیاترە و خەڵکێکی زۆر گیراوە و هەتا ئێستاش بریندار و گیانلەدەستدان هەیە، فشارەکانی سەر دەسەڵاتی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە تا بێت زیاتر دەبێت.
بەپێی دوایین راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تاوکو ئێستا 104 کەس بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، لەبەرئەوەی خۆپیشاندەرێکی زۆرگیراوە و رۆژانە هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵدەکوتنە سەر ماڵی خەڵک و خەڵكی ناڕآزیی دەگیرێت، ئامارێکی فەرمی لەسەر دەستگیرکراوان لەبەر دەستدا نییە.
زیاتر لە 10 هەفتەیە خۆپیشاندان و مانگرتن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە، ناڕەزایەتییەکان تا دێت زیاتر دەبێت و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی یەکێتیی ئەوروپا و وەک فشار بۆ سەر دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ راگرتنی توندوتیژییەکانی سەر خەڵکی ئەو وڵاتە تاوکو ئێستا چەندین سزا و ئابڵوقەی ئابووری بەسەر ئێراندا سەپێندراوە.
ژ.م