کوردستانی
بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی بۆ 500 کارمەند دەرکرد، لەبڕیارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەو کارمەندانەی دادەمەزرێن لەکاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریان کردووە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی تشرینی دووەمی 2022 د. رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "وەزارەتەکەیان دەرگای دامەزراندنی بۆ 500 کارمەندی تەندروستی کردووەتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوکرد "ئەو 500 کارمەندەی دادەمەزرێن ئەوانەن لەماوەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاریان کردووە و ئەزموونی تەواویان وەرگرتووە".
ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەدێت لەماوەی رابردوودا ئەو کەسانەی خۆبەخش دەوامیانکردووە لە کەرتی تەندروستی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان دەکرد.
ژ.م