کوردستانی

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت ئەو رێژە بارانبارینەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا باری دەتوانن بڵێن رێژەیەکی باشبوو، ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی هاتنی شەپۆلی دیکەی بارانبارین دەکرێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو رێژە بارانبارینەی کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا باری دەتوانین بڵێین رێژەیەکی باشبوو لە هەندێک ناوچە لە سەرووی 50 ملم باریوە".

لەبارەی ئەوەی پەڵەی داوە یاخود نەخێر ئەو شارەزای کەشناسە وتی "زەوی بە باشی تەڕبووە و پەڵەی داوە، بۆیە جوتیارەکان دەتوانن کاری کشتوکاڵی خۆیان ئەنجام بدەن".

وتیشی "ئەگەر گۆڕانکاری لە کەشوهەودا روونەدات ئەوا ئەمساڵ وشکە ساڵی روونادات، چونکە تاوەکو ئێستا زەریای هیندی چالاکە بۆ دروستکردنی شێ بۆ دەریای سوور و عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا دیاردەی لالینا لە زەریای هێمن بەردەوامە کە بەرپرسبوو لەو وشکی و ئەو بێ بارانییەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و هەرێمی کوردستان هەبوو".

پشتیوان ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو "پێشبینی دەکرێت لە دوای مانگی 12وە دیاردەی لالینا بەرەو لاوازی بڕوات ئەو وشکییەی باڵی کێشاوە بەسەر ناوچەکەدا بەرەو رەوینەوە بڕوات".

باسی لەوەشکرد "پێشبینی هاتنی شەپۆلی دیکەی بارانبارین دەکرێت لە کۆتایی مانگی 11 و سەرەتای مانگی 12 کە چاوەڕواندەکرێت وەک ئەم شەپۆلە بەهێزبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن