کوردستانی

مژدەیەکی خۆش لە کەشناسییەوە: وشکەساڵی روونادات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەکی خۆش لە کەشناسییەوە: وشکەساڵی روونادات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت ئاستی ئاوی بەندوای دوکان 15سم زیادیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات ئێستا وەرزی زیادبوونی ئاو نییە، چونکە لەئێستادا خاک تینوە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەم دوو رۆژ بارانبارین لە قەزای دوکان نزیکەی 70 ملم باران باریوە ئاستی بەندوای دوکان 15سم زیادیکردووە". 

ئاماژەبەوەکرد "ئێستا وەرزی زیادبوونی ئاو نییە، چونکە لەئێستادا خاک تینوە  و ئاو دەمژێت، هەروەها جیاوازی ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەگەڵ ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە و ئەمساڵ نزیکەی 65سم لەخوارەوەین".

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان باسی لەوەشکرد "ئەم شەپۆلە بارانبارینە ئومێدێکی پێ بەخشین کە وشکەساڵی نابێت و خاک لە تینویەتی رزگاری بووە".

لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە بەشێک لە ناوچەکان لافاو دروستبوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن