کوردستانی

بڕێک دەرمان و مادەی هۆشبەر لەناوبران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک دەرمان و مادەی هۆشبەر لەناوبران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە سووتوخانەی قەرەگۆل بڕێکی زۆر حەب و مادەی ھۆشبەریان لەناوبرد کە لە چەندین جۆری جیاواز پێکهاتبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی مادە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەرێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بە ھاوکاری نوێنەرانی دادگای تاوانەکانی سلێمانی و دادگای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی ھەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و ئاسایشی ڕاپەڕین و ئاسایشی شارەزوور، لە سووتوخانەی قەرەگۆل بڕێکی زۆر حەب و مادەی ھۆشبەر سوتێنرا و لەناوبرا".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو مادە ھۆشبەرانەی سوتێنران و لەناوبران بریتیبوون لەبڕێکی زۆر مادەی ھۆشبەر و ھێرۆین و تلیاک و حەشیش و شیشە و مادەی ئەمفیتامین و کریستاڵ و مۆرفین و حەبی ترامادۆڵ و حەبی ئارتین و چەند جۆرێکی دیکەی مادەی ھۆشبەر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە