کوردستانی

وەزیری كارەبا داواكارییەك ئاراستەی هاوبەشانی كارەبا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری كارەبا داواكارییەك ئاراستەی هاوبەشانی كارەبا دەكات
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبا لە بارەی چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیییەكان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی هەركات هاوڵاتیی كێشەی كارەبای بۆ دروستبوو دەبێت تیمەكان ئاگادار بكاتەوە و چارەسەری كێشەكانیان بكرێت.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2022 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شار و ئیدارە سەربەخۆکان رایگەیاند "دەبێت تەواوی تیمەکانی کارەبا بەگشتی و ئێشکگرەکان بەتایبەتی، لە بنکەکانی چاککردنەوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەر رووداوێکی نەخوازرا و لە کاتی باراندا کە لە محاویلە و ستوون و تەلی کارەباکاندا روودەدات."

باسی لەوەشكرد "هاوبەشانی کارەبا لە هەر شوێنێک بن و كێشەیان لە كارەبا بۆ دروست ببێت دەتوانن پەیوەندی بە نزیکترین بنکەی کارەباوە بکەن".

لە روژانی رابردوودا لە چەند شوێن و ناوچەی جیاجیا لە هەرێمی کوردستان، بە هۆی باو و باران گرفت و کێشە لە وێستگە و ستوونەکانی کارەبادا درووستبوون و تیمەکانی وەزارەت بە دەم داواکاریی هاوبەشان چوونە و چارەسەری کێشە و گرفتەکانی کارەبایان کردووە.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە