کوردستانی
ئاگاداریی مووچەخۆران دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی رایدەگەیەنێت دەبێت هەموو خانەنشینان و میراتگری خانەنشینان فۆڕمێكی تایبەت وەربگرن و پڕی بكەنەوە، ئاماژەی بەوەکرد بۆ مووچەی مانگی دواتریش دەبێت خودی خانەشینان ئامادەی وەرگرتنی مووچە بن.
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند "لەگەڵ مووچەی مانگی 11دا فۆڕمێك بەسەر خانەنشینان و میراتگری خانەنشینان دابەشدەكرێت و دەبێت فۆڕمەكە وەربگرن و پڕی بكەنەوە و دواتر بیگەڕێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە مووچەی مانگی دواتر، كە دەكەوێتە ساڵی 2023، دەبێت خودی خانەنشینەكان، یان میراتگرەكانیان ئامادەی وەرگرتنی مووچە بن و زانیارییەكانیش تەواو و دروست بن".
بەپێی فۆڕمەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، چەندین زانیاری لە خانەنشین داواكراوە لەوانە: ناوی خانەنشین، یان میراتگری خانەنشین، لەگەڵ ناوی ئەو بانكەی مووچەی لێوەردەگرێت لەگەڵ كۆدی بایۆمەتری، هەروەها لەگەڵ چەندین زانیاریی تایبەت بە پێناسەی باری كەسی و كارتی نیشتمانی و شوێنی دانیشتن و كارتی زانیاری لە فۆڕمەكە داوا كراوە.
لە فۆڕمەكەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو خانەنشینانەی بریكارنامەی تایبەت (وەكالەیان) هەیە بۆ كەسی دووەم، دەبێت خۆی ئامادەبێت لە وەرگرتنی مووچە لە ساڵی نوێدا.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو خانەنشینانەی لەدەرەوەی وڵاتن و بریكارنامەیان بۆ كەسی دووەم كردووەتەوە، پێویستە لەڕێگەی باڵوێزخانەی عێراق، یان لە رێگەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بریكارنامەی فەرمی بنێرن، بەو مەرجەی لەڕێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەسندبكرێت.
س،ر

بیروڕا