کوردستانی
دەستگیرکردنی باندێکی مادەی هۆشبەر راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی هەشت کەسی مادەی هۆشبەی راگەیاند کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022 شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "لە قەزای حاجیاوا سنووری ئیدارەی راپەڕین باندێکی هەشت کەسی دەستگیرکراون کە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوانەی دەستگیرکراون بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بوون لە جۆری كریستاڵ و هێرۆیین، هەروەها ئەوانەی دەستگیرکراون و گەنجن و تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 24 ساڵیدایە بەپێی مادەی 30 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان لە گرتن و گواستنەوەی راپەڕین راگیراون".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند تۆمەتبارێکی دیکە لە سنوورەکە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە کە هەستاون بە بەکارهێنان و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاساییشەوە لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندان".
س.ر

بیروڕا