کوردستانی

لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی غازەوە چەند بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی غازەوە چەند بڕیارێک درا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2022 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە لەبارەی بەکارهێنانی سیستمی غازەوە.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتووینەتە چەند خاڵێکی هاوبەش کە پێویستە جێبەجێبکرێن، ئەوانیش:

- شارەوانی و بەرگری شارستانی پێداچوونەوە بە مۆڵەتی بینا بکەن و وەبەرهێنان دانانی سیستمی ‌غاز بە مەرج بکات.

- کارکردن بە یاسای تایبەتمەندی عیراق لە بەکارهێنانی غاز کە سەرجەم رێنماییەکانی سەلامەتی تێدایە.

- دەستەیەک لە سەرجەم ناوچەکان بۆ پشکنینی غاز دابنرێت.

- چاودێری سیستمی غازی یەکەکانی نیشتەجێبوون بکرێت.

- بە مەرکەزیکردنی غاز لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە داهاتوودا.

- بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ هاوڵاتییان لەڕێگەی میدیاکانەوە.

- تووندکردنەوەی سزای سەرپێچیکاران.

- پێدانی مۆڵەت بەو کەسانەی کە کاری سیستمی غازی شۆڤاژ دەکەن لەو شارەی کە لێی دەژین.

ئەم بڕیارانەش دوای ئەوە دێت لەم مانگەدا دوو رووداو لە شارەکانی سلێمانی و دهۆک بەهۆی سیستمی غازەوە روویدا و ژمارەیەک هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن