ئابووری
هۆکاری گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی چییە ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-کاروان مەجمود
چەند رۆژێکە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراق گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا دێت و هەندێک کات نرخەکەی زۆر دادەبەزێت و چەند رۆژێکیشە بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرز بوونەوە کردووە و وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانیش دەڵێت "هۆکاری سەرەکی گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بانکی ناوەندییە و بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەش زیانی گەورە بەر هاوڵاتییان دەکەوێت".
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی شاری سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "هۆکاری سەرەکی گۆڕانکارییەکانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بانکی ناوەندییە و لە ئێستادا فرۆشتنی دۆلار بۆ نیوە کەمکراوەتەوە بەجۆرێک پێشتر 240 بۆ 250 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەکان بەڵام ئەمڕۆ 139 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خراوەتە بازاڕەکان ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان و جگە لەوەش ژمارەیەک بانک خراونەتە لیستی رەشەوە و دۆلاری پێ نافرۆشرێت ئەوەش گرفتێکی دیکەیە و جگە لەوەش عیراق بەهۆی ئەوەی وڵاتێکی هاوردەکارە و لەکاتی کڕینی کاڵا ئیلتزاماتی دۆلای دەکەوێتە سەر بۆ ئەوەش بانکی ناوەندی دەبێت کۆنترۆڵی ئەو دۆخە بکات تاوەکو نرخەکان زیاتر بەرز نەبنەوە".
باسی لەوەشکرد "گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار کاریگەری زۆری کردووەتە سەر هاوڵاتییان و توشی زیانی کردوون چونکە لە بانکی ناوەندی نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزارە و کە دێتە بازاڕەکان 3 بۆ 4 هەزاری دەچێتە سەر ئەوەش لە زیانی هاوڵاتییە چونکە ئەوەی دۆلار دەکرێت هاوڵاتیی نییە و بازرگانەکانە جگە لەوەش کاتێک بەهای دۆلار بەرز دەبێتە کاریگەری لەسەر نرخی کاڵاکان دەبێت لە بازاڕەکان و ئەوەش هەر لەزیانی هاوڵاتییانە و بەوەش زیانێکی گەورە بەر هاوڵاتیی دەکەوێت لەم کاتانەدا کە بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا دێت".
ک م