کوردستانی

خۆتان ئامادەبکەن... شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین بەڕێوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆتان ئامادەبکەن... شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین بەڕێوەیە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە کەشوهەوا ناجێگیرە بەهۆی کاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە پێشبینیدەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە لە درەنگانی شەو کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت".

ئاماژەی بەوەکرد " سبەینێش شەپۆلەکە بەردەوامی دەبێت و کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت و بارانبارین هەندێک کات بە لێزمە باران دەبارێت و هەورە بروسکە دەبێت، هەروەها لەگەڵ ئەم شەپۆلەدا بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی وتی "رێژەی بارانبارین 93.7 ملمە کە ساڵی رابردوو ئەم کاتانە تەنها 35.7ملم بارانباریبوو، ئەمساڵ رێژەی بارانبارین زیاترە".

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت سەرەتا بارانبارین لەکاتەکانى دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، پاشان لەکاتە درەنگەکانى شەودا بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 23 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە شەپۆلێکى بارانبارین سبەى تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە, بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێک جار لێزمەبارانیش دەبێت و هەندێک کات هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 20 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە