گێتی
عیراق و ئێران رێککەوتنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت سەردانەکەم بۆ تاران لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بووە، ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ سەرۆکی ئێران لەسەر چالاککردنی لیژنەی ئابووری هاوبەش رێکەوتین
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "سەردانەکەم بۆ تاران لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بووە، لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە رووی ئەمنییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، پابەندین بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێگەنادەین خاکی عیراق بۆ تێکدانی ئاسایشی ئێران بەکاربهێندرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "دۆسیەی ئابووری گرنگی زۆری هەیە بە لای حکومەتەکەمانەوە، لەگەڵ سەرۆکی ئێران لەسەر چالاککردنی لیژنەی ئابووری هاوبەش رێکەوتین".
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2022 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری تاران و لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
س،ر