کوردستانی

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی‌ جگەر بەرز دەبێتەوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی‌ جگەر بەرز دەبێتەوە و هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ئاگادارییەك لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جگەر بڵاودەكاتەوە و دەڵێت "ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە خەریكە زیاد دەكات و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لەم مەترسییە بەدوور بگرن".

دكتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاندووە "ڤایرۆسی جگەر خەریكە رێژەكەی بەرز دەبێتەوە و هەستمان پێكردووە، هۆكارەكانی توشبوون بەو ڤایرۆسە فرە چەشنن ، ئەبێت بە هەموویان را بگەینن".

باسی لەوەشكردووە "لیژنەی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە سەردانی پزیشكانی ددان و ددانسازەكانیان كرد و هەندێكیان روبەرووی سزاو لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و وە ئاگاداریش بۆ هەموویان كراوە پشكنینی ڤایرۆسات بە ستریپ بۆ نەخۆش نەكەن، ئامێرەكانی دژە هەوكردن وەك ئۆتۆ كلەیف لە كلینیكەكانیان بەكار بهێنن".

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە داواشدەكات "هاوڵاتییان خۆیان لەم مەترسیە بە دوور بگرن و سەردانی كلینیكێك نەكەن كە گرنگی بە تەندروستییان نەدات".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە