کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی وردەكاری هەوڵێكی گەورەی قاچاخچێتی بە چەك ئاشكرا دەكات و شكستی پێدەهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی وردەكاری هەوڵێكی گەورەی قاچاخچێتی بە چەك ئاشكرا دەكات و شكستی پێدەهێنێت
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی لە دوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر600  پارچەچەك لە جۆری كڵاشینكۆف، دەمانچە و زیاتر لە 600 ھەزار فیشەك، هەروەها وردەكاری ھەوڵێكی قاچاخچێتی گەورەی چەك لە سنوری سلێمانی ئاشكرادەكەن كە مەبەستییان بوو بە نایاسایی ساغی بكەنەوە .

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "رۆژی پێنجشەممە 24-11-2022 لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێكراوێك لەكاتی لێپێچینەوە و جێبەجێكردنی رێكاری یاسایی بەرامبەری، خاڵی پشكنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەكەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیركرا، دوای پشكنین دەركەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكە بارێكی چەكی پێبووە كە پێكهاتبوو لە زیاتر 250 دەمانچە".

باس لەوەشكراوە "دوای رەزامەندی دادوەر لەسەر ئەم كەیسە لێكۆڵینەوەی وورد دەستی پێكرد و زانیاری زیاتر بەدەستهات لەسەر كۆگایەكی نهێنی كە سەدان چەك و ھەزاران فیشەك و پێویستی و پارچەی یەدەكی چەكی تێدا حەشاردراوە ".

ئەوەش راگەیەنراوە "لە ئۆپراسیۆنێكدا بەھاوكاری ھێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەكێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە كێڵگەیەكی ئاژەڵداریدا ( كایەندا ) بارێكی تری چەكی ھەمان قاچاخچی دەستی بەسەرداگیرا كە پێكهاتبوو لە زیاتر 300 كڵاشینكۆف و دەمانچە ، 500 ھەزار فیشەك و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەكی چەك كە ئامادەكرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبكرێت  و تەواوی كەیسەكەش روبەڕووی دادگا كرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست ".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد