کوردستانی

بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت
مەودا میدیا-

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەش و هەوای ئەمڕۆ و بەیانی ئاشكرا كردووە و باس لەوەشدەكات "بەیانی شەپۆلی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە".

بەشی پێشبینیی كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە "پێشبینی دەكرێت ئەم شەو ئاسمانی هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینی نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكان، بەڵام لە كاتەكانی بەیانی زوودا شەپۆلی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە". 

راشیگەیاندووە "پێشبینی دەكرێت رێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەكانی دهۆك و ئیدارەی سۆران بەشێك لە ناوچە شاخاویەكانی راپەڕین زیاتر بێت وەهەندێ كات هەورە بروسكەی لە گەڵدابێت لەگەڵ بارینی بەفر لە سەر لوتكەی شاخە سنورییەكان".

بەشی پێشبینی كەش و هەوا باسی لەوەشكردووە "لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوو  بڕیاری بارانبارین بەمجۆرە بووە (هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە، پیرمام دڵۆپ دڵۆپ باریوە، سلێمانی 1.1 ملم، چەمچەماڵ 1.0 ملم، دهۆك 0.1 ملم، كەركووك 0.5 ملم، بازیان 0.2 ملم، دوكان 0.2 ملم، دەربەندیخان 0.2 ملم) باران باریوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan