کوردستانی

سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەم رۆژەی هەفتەدا دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەم رۆژەی هەفتەدا دادەخرێن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر دادەخرێن لە رۆژانی هەینیدا ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا 26 شوێن بە هۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سزا دراون

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر دادەخرێن لە رۆژانی هەینیدا تاوەکو 1ی نیسان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وەک رێککارێكی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

قائیمقامی هەولێر سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێنماییەکان لەلایەن خاوەنی رێستۆرانت و کافێکانەوە ئاماژەی بەوەکرد "زۆربەی زۆری رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە، ئێمە بەردەوام داوامان لە هاوڵاتییان کردووە بە سنگێکی فراوانەوە رێنماییەکان وەربگرن، لەبەرئەوەی لەبەرژەوەندیی گشتییە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەکان نەبوون 26 شوێن دەبن کە رێککاری یاسایان لەبەرامبەر گیراوەتە بەر و داخراون".
Qaiwan
Qaiwan