کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە سەرجەم خوێندنگەکانی بنەڕەتی ئاگادارکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەراگەیەندراوێکدا دەربارەی دانانی نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی یەک، دوو و سێی بنەڕەتی رایگەیاند، پێویستە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بۆ نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم، سێ رۆژ پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دابنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان و هەڵسەنگاندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم خوێندگەکان ئاگادار دەکاتەوە، سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان بۆ نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم کە بریتیە لە ٢٥ نمرە بۆ پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی سێ رۆژ پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دابنرێت.
لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، پێویستە دەستەی بەڕیوەبەرایەتی خوێندنگەکان لە رۆژەکانی 10 و 11و 12ی 2022 نمرەی هەڵسەنگاندی چوارەم بۆ پۆلەکانی بازنەی یەکەم دابنێن.
بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە لەکاتێکدایە، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 لەمانگی 12 بەڕێوەدەچێت.
ژ.م
بیروڕا


