کوردستانی

بەفر و باران دەبارێن و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەفر و باران دەبارێن و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی دووەم و سبەینێ پێنجشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیاجیادا, هەندێک کات بارانبارین زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبێت, لە سەنتەری پارێزگاکان لەئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە، هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 22 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی زوودا, لەگەڵ دروستبوونی تەم لەناوچە شاخاوییەکاندا، پلەكانی گەرما لەنێوان 14 بۆ 23 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan