کوردستانی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2022 بکرێت یەکەم شوێنیش مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە 1ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی مانگی 11ی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژەکانی دواتردا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی سەرجەم وەزارەتەکانی  هەرێمی کوردستان  بڵاودەکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan