کوردستانی

کێشەکانی کەرکوک لە یاداشتێکدا دەدرێتە بەرپرسانی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەکانی کەرکوک لە یاداشتێکدا دەدرێتە بەرپرسانی عیراق
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە شاری کەرکوک 14 حزبی کوردستانی یاداشتێک  ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرکوک لە بەغدا دەکەن و کێشە سەرەکییەکانی کەرکوکی تێدا دەخەنەڕوو.

شوان محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو یاداشتە لە ئەنجامی دوایین کۆبوونەوەی بەرپرسی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک بوو لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان لە کەرکوک، لە یاداشتەکەدا چەند خاڵێک خراونەتەڕوو کە سێ خاڵیان سەرەکییە".

ئاماژەی بەوەکرد "خاڵی یەکەمی یاداشتەکە لەسەر رەوشی ئەمنی کەرکوکە دوامانکردووە پێداچوونەوە بە رەوشی ئەمنی کەرکوکدا بکرێت، چونکە تائێستا کەرکوک لەژێر دەستی فەرماندەیەکی سەربازییە نەک ئیدارەیەکی مەدەنی ئەمەش کاریگەری لەسەر باری دەروونی هاوڵاتییان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "خاڵی دووەمی یاداشتەکە لەسەر رەوشی خزمەتگوزاری کەرکوکە کە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر کۆڵان و شەقامەکان کەوتوون پاک ناکرێنەوە، ئەمەش پەیوەستە بەوەی پارەی پێویست بۆ کۆمپانیاکانی پاککەرەوە خەرجناکرێت و ئیدارەی کەرکوک جیاکاری دەکات لە هەندێک شوێن پاکسازی کردووە، بەڵام ناوچە کوردستانییەکانی وازلێهێناوە".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشان وتی "لایەنی سێیەمی یاداشتەکە پەیوەندی بە جوتیاران و مادەی 140  هەیە، ئێمە داوامانکردووە حکومەتی نوێ کێشە جوتیاران چارەسەبکات بەپێی یاسا، ئەمەش بە کارکردنەوەی لیژنەی مادەی 140 و نەمانی ئیرادەی شۆڤێنی لە جێبەجێکردنی یاساکە".

وتیشی "ئەو یاداشتەمان ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرکوک لە بەغدا کردووە".

باسی لەوەشکرد "پێم وانییە ئەم یاداشتە کێشەکان چارەسەربکات، بەڵام دواجار ئەمە رێگەیەکی یاسایی و دەستوورییە کە ئێمە بگرینەبەر، ئەو ئەقڵیتییەی هەیە لە کەرکوک ئەقڵییەتییەکی شۆڤینی بەرتەسکە، بۆیە ئێمەش دەمانەوێت هیچ نەبێت بتوانین بەشێک لە کێشەکان چارەسەربکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن